کەشناسی هەرێم
دەڵێت، سبەینێ ئەگەری بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند هەیە و سەرەتا لە ناوچە
شاخاویەکانی سەر بە پارێزگاری دهۆک دەست پێدەکات لە درەنگانی شەودا دهۆک و
هەولێریش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە
١١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی
گەرماش دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەشڵێت، سبەى
يەك شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و
هەوری تەواو، ئەگەری بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند هەیە و پلەی گەرماش دوو
بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
روونیشیکردەوە،
بارانەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگاری دهۆک دەست پێدەکات لە
درەنگانی شەودا سەنتەری شاری دهۆک وە ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای هەولێریش
دەگرێتەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە نامینێت.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٧
پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٦
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٥ پلەی
سیلیزی
زاخۆ:٢٦پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٢٤
پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٢٧
پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٠
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٨
پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٥
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٢
پلەی سیلیزی