هەڵکەوت مستەفا فیلمی "بەهەشت نابینی ژن بتکوژێت" بڵاودەکاتەوە.
دەرهێنەر هەڵکەوت
مستەفا بە ئێن ئارتی دووی راگەیاند، فیلمی"بەهەشت نابینی
ژن بتکوژێت"، لە بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی نەرویج، سوید، فەرەنسا، ئەمریکا،
ئیمارات و هەرمی کوردستانە.
فیلمکە چیرۆکی کچە قەناسێکی پێشمەرگە دەگێڕێتەوە کە بە نهێنی دەڕواتە ناو
داعش بۆ رزگارکردنی خوشەکە بچوکەکەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە " بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە وەک ئەنجامدانی
نەشتەرگەری مێشک بووە لە ژورێکی تاریکدا،خۆشحاڵم کە ساڵی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە"
جێگەی باسە هەروەک دەرهێنەر هەڵکەوت مستەفا خۆی ئاماژەی پێکردووە، بڕیارە
فیلمەکە ساڵی داهاتوو لە سینەماکانی جیهان بڵاوبکرێتەوە.