فرۆکە
تایبەتەکەی رۆناڵدۆ رۆژی دووشەممە سعودییەی بەرەو مەدرید بەجێهێشتووە بەڵام
نازانرێت یاریزانەکە و خێزانەکەی تێدابووە یاخود نا.
پاش ئەوەی
شەری ئەمریکا و ئێران رۆژهەڵاتی ناوەراستی گرتووەتەوە وڵاتی سعودییەش ئاگری
بەرکەوتووە ئەمەش بووەتە هۆکارێک ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان کێشەی تێبکەوێت
و مەتریسی لەسەر ئەستێرە پێشەگەرەکانی ئەو وڵاتە دروست ببێت.
رۆژنامەی
زەسەن ئاماژەی بەوەکردووە کە فرۆکە تایبەتەکەی رۆناڵدۆ رۆژی دووشەممە لە ریازەوە
گەشتی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیای کردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا نازانرێت
یاریزانەکە و خێزانەکەی تێدابووە یاخود نا.
سەرچاوەکە
ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرپرسانی سعودییەش تاوەکوو ئێستا هیچ لێدوانێکیان سەبارەت
بەبەجێهێشتنی رۆناڵدۆ لە خاکی وڵاتەکەیان نەداوە و بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
لەلایەکیترەوە
فرۆکەکەی ئەستێرە پورتوگالییەکە جێگای 15 سەرنشین دەبێتەوە و ئەگەر یاریزانەکە
بڕیاری جێهێشتنی سعودییەی دابێت ئەوا جۆرجینا و منداڵەکانیشی لەگەڵدابووە و پێکەوە
گەشتی مەدریدیان کردووە.