مانگگیرانی تەواو روودەدات

PM:01:20:03/03/2026

7944 جار خوێندراوەتەوە

لە سەرانسەری جیهان چاوەڕوانی دیاردەیەکی سەرنجڕاکێش دەکرێت، ئەویش مانگگیرانێکی تەواوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی ئازاری ٢٠٢٦، ئارەزومەندانی فەلەکناسی لە سەرانسەری جیهان دەرفەتیان دەبێت بۆ بینینی مانگگیرانی تەواو، لەم دیاردەیەدا مانگ بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک ڕەنگەکەی دەگۆڕدرێت بۆ سوور ئەمەش دیاردەیەکی فەلەکییە کە بە "مانگی خوێن" ناسراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی ناسا، مانگگیرانەکە لە کاتە جیاوازەکانی جیهاندا بەدی دەکرێت، بەپێی پێشبینییەکان، کۆی مانگگیرانەکە لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئوسترالیا و زەریای هێمن و ئەمریکا و هەروەها بەشێک لە ئەوروپا و زەریای ئەتڵەسی و هیندستان و ناوچە جەمسەرییەکان بە ڕوونی دیار دەبێت.

مانگگیران کاتێک ڕوودەدات کە زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگەوە، بەمەش سێبەری زەوی دەکەوێتە سەر مانگ، ڕەنگی سوورەکەش بەهۆی شکانەوەی تیشکی خۆرە لە بەرگەهەوای زەویدا.