چەند نیشانەیەک هەن ئاماژەن بۆ ئەوەی جەستە بە
شێوەیەکی ئاسایی و تەندروست کار دەکات.
ئەمەش بە گوتەی دکتۆر تۆلوانی پینۆتۆ، کە لە هەژماری
تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چوار نیشانەی ئاشکرا کردووە کە ڕەنگە سادە دەربکەون بەڵام
لە ڕاستیدا نیشاندەری کارە تەندروستەکانی جەستەن:
١. ئەگەر پیسایی بۆنێکی کەمی هەبوو، ئەوە مانای وایە ڕیخۆڵەکانت ماددە خۆراکیەکان
بە باشی هەڵدەمژن.
٢. لە
بەیانیاندا هەستکردن بە برسێتی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هەرسکردن و هاوسەنگی
ئاو و هەوکردن لە کاتی خەوتندا بە شێوەیەکی کارا کاردەکەن.
٣. بۆنێکی کەمی ژێر باڵ ئاساییە و نیشانەی کێشەی تەندروستی نییە.
٤. رەنگی کاڵی
میز ئاماژەیە بۆ ئەوەی جەستە بە باشی ئاوی تێدایە و
شلەی زیادە دەرناکات.
دکتۆر بینۆتۆ دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم نیشانانە
سەرەڕای نامۆبوونیان، یارمەتیدەرن بۆ دەستنیشانکردنی تەندروستییەکی باش و ئەرکە
ئاساییەکانی جەستە، هەروەها کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێی ناپێویست سەبارەت بە تەندروستیت.