شەپۆلێکی خۆڵبارین ئەم ناوچانە دەگرێتەوە

PM:03:14:09/10/2025

22676 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر و دەورەبەری دەگرێتەوە، پلەی گەرماش بەردەوامە لە نزمبوونەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە کەشدا، لە کاتەکانی ئێوارە و شەو لە ناوچەکانی باشوری هەرێم ( پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر ) رێژەی خۆڵ بارین زیاتر دەبێت.

دەشڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، مەوداى بینین لەو ناوچانەی رێژەی خۆڵ بارینی زۆرە، چوار بۆ شەش کم کەم دەبێتەوە.

لەبارەی کەشی سبەى هەینی وتی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما بە نزیکی دوو بۆ چوار پلە نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٩ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ:٣١پلەی سیلیزی

ئامێدی : ٢٦ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٣١ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢١ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٤ پلەی سیلیزی