زیادەڕۆیی لە خواردنی لالەنگی چ زیانێک بە جەستە دەگەیەنێت؟

PM:01:09:12/10/2025

1076 جار خوێندراوەتەوە

لالەنگی یەکیکە لە میوە تایبەتەکان،جگە لە تامە خۆشەکەی چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی وبی و سی و کانزای ئاسن و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسۆفۆر و کالسیۆم، لە هەمان کاتدا دژە ئۆکسانە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "eremnews" بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات لالەنگی میوەیەکی وەرزییە و چارەسەری هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا دەکات، جەستە بە شێداریی دەهێڵێتەوە، لە هەمان کاتدا تەندروستی پێست و قژ دەپارێزێت.

لالەنگی ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵی تێدایە، هەروەها ڕێژەی کالۆری کەمی تێدایە، تێکڕای کالۆرییەکەی لە نێوان ٦٠ بۆ ٨٠ کالۆریدا دەخەمڵێندرێت، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ڕێژەی کالۆری کەم بکەنەوە، رۆژانە خواردنی لالەنگی دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بەتێربوون بکەیت، ئەمەش یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشدا.

لالەنگی جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە، بەشدارە لە باشترکردنی ئاستی وزە و بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم، بەهۆی کەمی ڕێژەی شەکرەکەیەوە، ئەمەش ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە.

بەڵام دەبێت ئاگادار بیت کە زیادەڕۆیی لە خواردنی نەکەیت چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە کۆئەندامی هەرس یان لەدەستدانی مینای ددان، گرنگە بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بارودۆخی تەندروستی تایبەتیان هەیە.