بەم شێوەیە قژت لە وشکبوونەوە بپارێزە

PM:01:23:12/10/2025

3876 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، پێست و قژ کاریگەری لەسەر دەبێت، خانمان ئارەزوو دەکەن بەردەوام بن لە پەیڕەوکردن و بەکارهێنانی هەنگاوە دروستەکان بۆ گرنگیدان بە پێست و قژ، پاراستنی شێدارییان و دوورکەوتنەوە لە وشکبوونەوە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "hairclub" بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بە چەند هەنگاوێک دەکات بۆ پاراستنی قژ لە وشکبوونەوەبە تایبەت لە وەرزی زستاندا، بەم شێوەیە:

١. دووربکەوەرەوە لە شۆردنی قژ بە ئاوی گەرم:

لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما زۆر کەس ئارەزوو دەکەن بە ئاوی گەرم خۆیان بشۆن، بەڵام ئەمە زیان بە قژ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی قژەکە.

٢.وشککردنەوەی قژ:

دوای خۆشۆردن وشککردنەوەی قژ هەنگاوێکی گرنگە، ڕێگە بدە بە ووشککەرەوەی قژ بەتەواوی وشک بێتەوە، هەروەها پلەی گەرمی نزم بەکاربهێنە بۆ ئەوەی قژەکە نەشکێت.

٣. قژبڕین:

بڕینی قژ هەر چوار هەفتە جارێک کە یەکسانە بە یەک ئینج، یەکێکە لەو هەنگاوانەی کە قژ بە شێداری دەهێڵێتەوە و سەرەکانی لە وشکبوونەوە یان شکاندن دەپارێزێت و کۆتاییەکانی بە ڕێک و نەرمی دەهێڵێتەوە.

٤. بەکارهێنانی ماسکی سروشتی:

بۆ ئەوەی قژ بە تەندروستی و نەرم دروشاوەیی دەربکەوێت گرنگە ماسکی سروشتی بەکاربهێنیت بۆ پاراستنی شێداری قژ و دوورکەوتنەوە لە وشکبوونەوە یان شکانی تاڵەکانی قژ.