ئیلۆن مەسک: هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ بوونی بونەوەری ئاسمانی

PM:09:42:07/05/2024

260 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانی بەناوبانگی ئەمریکی ئیلۆن مەسک رایگەیاند، ئەستەمە مرۆڤ بتوانێت شوێنەواری بونەوەرە ئاسمانییەکان بدۆزێتەوە.

ماسک لە کۆنفرانسێکدا لە پەیمانگای مایکل میلکن لە لۆس ئەنجلۆس وتی، "ئەگەر فیزیا راست بکات، تەمەنی گەردوون نزیکەی ١٣.٨ ملیار ساڵە، زەویش نزیکەی ٤.٥ ملیار ساڵە، ئەگەر بتوانین ملیۆنێک ساڵ بە شارستانییەتی بژین، ئەوە دەبێتە دەستکەوتێکی نایاب و رەنگە بتوانین بگەین بە هەموو گەلەئەستێرەکان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بە بەڵگە بوونی بونەوەری ئاسمانی نەبینیوە، بۆیە جارێ ناتوانێت باوەڕ بەو قسەیە بکات کە دەڵێت "بونەوەری ئاسمانی لە گەردووندا بوونیان هەیە و دەژین".

مەسک هیوادارە کۆمپانیاکەى بتوانێت مرۆڤ بەرەو مانگ ببات لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا، هەروەها بۆ مەریخیش لە ماوەی حەوت بۆ نۆ ساڵی تردا.