بۆ ئەوانەی ئارەزووی
پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە
پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاوڕ 21/3 –
19/4
پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت باشتر دەبێت، ئەمڕۆ
گۆڕانکاری ئەرێنی لە رەفتاری خۆشەویستەکەتدا دەبینیت، باشترە ئەو هەموو ناڕەزاییە
لەبیر بکەیت و سەرەتایەکی نوێ بکەیتەوە، باری داراییت لە ئاسایی باشتر دەبێت، ئەمڕۆ
دەتوانیت زیاتر پاشەکەوت بکەیت، جگە لەمەش دەتوانیت پارە بەدەستبهێنیت، لەوانەیە شانسی
کارکردنت هەبێت لەگەڵ ئەفسەرێکی باڵا، رەنگە ئەمە زۆر سوودبەخش بێت بۆ پیشەکەت،
بازرگانان قازانجی باش بەدەست دەهێنن، بەڵام پێویستە لەم کاتەدا خۆت لە وەبەرهێنانی
گەورە بەدوور بگریت، بابەتە تەندروستییەکان باش دەبن.
گا 20/4 - 20/5
هەندێک جار شکستەکەت سەرەتای سەرکەوتنە، بۆیە پێویستە
بە ئەرێنی بمێنیتەوە، کەسانی دامەزراو پێویستیان بە سەبر هەیە، ئەگەر بە هۆکارێک
پلە بەرزکردنەوەکەت گیر بوو، بەم زووانە کێشەکەت چارەسەر دەبێت، بازرگانان دەتوانن
لە بڕیارە دروستەکان ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنن، پێشکەوتن لە کارەکەتدا دەبێت، ئەمڕۆ
دەتوانیت پلانیش دابنێیت بۆ ئەوەی شتێکی نوێ و گەورە بکەیت، ئارامی و بەختەوەری لە
ژیانی تایبەتی خۆتدا دروست دەبێت، باشتربوونی تەندروستی باوکت دەبێت، ئەمڕۆ کاتێکی
زیاتریش لەگەڵیان بەسەر دەبەیت، لەوانەیە هەست بە خراپیی بکەیت بەرامبەر بە شتێک کە
لەلایەن هاوسەرەکەتەوە وتوویەتی، ئامۆژگاریت دەکرێت کە کۆنترۆڵی هەستەکانت بکەیت،
ئەمڕۆ رۆژێکی تێکەڵ دەبێت بۆ ئێوە لە رووی تەندروستییەوە.
دووانە 21/5 -
21/6
پێویستە لە شوێنی کار زۆر چالاک بیت، لەوانەیە
ئەمڕۆ هەندێک کاری بەرپرسیارانەت پێ بسپێردرێت، لە دۆخێکی ئاوادا پێویستە خۆت بەدوور
بگریت لە هەڵەی بچووکیش، ئەمڕۆ رۆژێکی مامناوەند دەبێت بۆ بازرگانان، ئەگەر چاوەڕوانی
قازانجی گەورە دەکەیت ئەوا رەنگە ئەمڕۆ بێ هیوا بیت، رەفتاری خۆشەویستی هاوسەرەکەت
وا دەکات هەست بە تایبەتمەندی بکەیت، ئەمڕۆ رەنگە دیارییەکت لە خۆشەویستەکەتەوە دەست
بکەوێت، باری داراییت باش دەبێت، هەروەها لەوانەیە هەندێک بڕین لە لیستی خەرجییەکانی
ماڵەکەتدا بکەیت.
قرژاڵ 22/6 -
22/7
ئەو خوێندکارانەی خۆیان بۆ تاقیکردنەوە پێشبڕکێکان
ئامادە دەکەن پێویستە کاری زۆر بکەن، ئەم کاتە بۆ ئێوە زۆر گرنگە، تا زیاتر کاری
قورس بکەیت، ئەنجامێکی باشترت دەست دەکەوێت، ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر سەرقاڵی دەبێت بۆ ئێوە
لە بەرەی کاردا، ئەمڕۆ ئەگەری زۆرە باری کار زۆر بێت، بەڵام بە یارمەتی ماندووبوون
و متمانە بەخۆبوونت، دەتوانیت لە ماوەیەکی کەمتردا هەموو ئەرکەکانت تەواو بکەیت، لەوانەیە
لەگەڵ ئەندامێکی خێزانەکەت جیاوازی بیرکردنەوەتان هەبێت، ئامۆژگاریت دەکرێت کە بە
بیرکردنەوە هەڵوێستەکەت بخەیتەڕوو، ئەگەرنا ئارامی ماڵەکەت تێکدەچێت، سەرەڕای سەرقاڵی
رۆتینی رۆژانەت، ئەمڕۆ تەندروستیت نایاب دەبێت.
شێر 23/7 -
22/8
ئەمڕۆ ئەوەندە سەرقاڵی کارەکانت دەبیت کە
ناتوانیت گرنگی بە ژیانی تایبەتی خۆت بدەیت، ئەم شتەی تۆ رەنگە ئەندامانی خێزانەکەت
توڕە بکات، باشترە ئەگەر هاوسەنگی لە نێوان ژیانی کەسی و پیشەیی خۆتدا بپارێزیت، ئەگەر
تۆ بازرگان بیت و بڕیارە ئەمڕۆ مامەڵەیەکی گەورە دابخەیت، ئەوا رەنگە کارەکەت لە
ناوەڕاستدا گیر بخوات، لەوانەیە تووشی زیانێکی دارایی ببیت، لە بەشی دووەمی رۆژدا
لەناکاو ناچار دەبیت مەودای دوور ببڕیت، گەشتەکەت زۆر گرنگ دەبێت، بێباکی دەتوانێت
تەندروستیت تێکبدات، پارەیەکی زۆر بۆ پزیشک و دەرمان خەرج دەکەیت.
فەریک 23/8 -
22/9
پێدەچێت سەختییەکان بۆ بازرگانان زیاتر بن، بەهۆی
زیادبوونی خەرجییەکانەوە تەواو نیگەران دەبیت، لەم کاتەدا پێویستت بە بەڕێوەبردنی
دروستی پارە هەیە، ئەمڕۆ هەموو کارەکانی دامەزراو بەبێ هیچ بەربەستێک تەواو دەبێت،
بەڵام ئامۆژگاریت دەکرێت کە زۆر متمانە بە هاوکارەکانت نەکەیت، زۆر باسی نهێنیەکانی
پەیوەست بە خۆت مەکە، لە رووی پارەوە ئەم رۆژە تا رادەیەک گران دەبێت بۆ ئێوە، بەڵام
هیچ کێشەیەکی گەورە دروست نابێت، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت زیاتر بەهێز
دەبێت، ئەمڕۆ بە هاوکاری باوکت هەندێک لە کێشە گەورەکانت چارەسەر دەکرێن، تەندروستیت
باش دەبێت، ئامۆژگاریت دەکرێت تا درەنگانی شەو لە بەئاگابوون دوور بکەویتەوە.
تەرازوو 23/9 -
22/10
ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆ ئێوە، ژیانی کەسی بێت
یان پیشەیی، هەموو کارەکانت بەپێی پلانەکەت تەواو دەبن، ژینگەی شوێنی کارەکەت تا رادەیەک
دوو دڵی دەبێت، رەنگە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرەکەت باری دەروونی زۆر خراپ بێت، بەڵام تۆ سەرکەوتوو
دەبیت لە بەدەستهێنانی دڵی بە ماندووبوونت، ئەمڕۆ رەنگە زۆر ستایشی تۆش بکەن، ئامۆژگاری
بازرگانان دەکرێت کە لە بابەتە یاساییەکاندا لاواز نەبن ئەگەرنا زیانیان پێدەگات،
ئەگەر بە هاوبەشی بازرگانی بکەیت، گۆڕانکاری ئەرێنی لە کارەکانتدا روودەدات، باری
داراییت باش دەبێت، ئەمڕۆ بازاڕکردنێکی زۆر بۆ منداڵەکانت دەکەیت، پێناچێت هیچ کێشەیەکی
گەورەت هەبێت لە تەندروستیت.
دووپشک 23/
10-21/11
ئەمڕۆ بازرگانان سەرکەوتوو دەبن لە ئەنجامدانی
مامەڵەیەکی گەورە، لە دۆخێکی ئاوادا پێگەی ئێوە لە بازاڕدا بەهێزتر دەبێت، ئەگەر بەم
دواییە دەستت بە کارێکی نوێ کردووە، ئەمڕۆ رەنگە ئەنجامی چاوەڕوانکراو بەدەست بهێنیت،
ئەگەر کەسانی دامەزراو لە کارەکەی ئێستایان ناڕازین و دەیانەوێت کارەکەیان بگۆڕن،
ئەوا ئەمە کاتێکی گونجاوە بۆ دەستپێکردنی گەڕان بەدوای کارێکدا، رۆژەکەت لە رووی داراییەوە
گران دەبێت، ئەمڕۆ رەنگە ناچار بیت هەندێک قەرزی کۆن بدەیتەوە، جگە لەمەش رەنگە خەرجییەکانی
ماڵیش زیاد بکات، خۆشەویستی و پشتیوانی لە هاوسەرەکەتەوە بەدەست دەهێنیت، لە بارودۆخی
نالەباردا شان بە شان لەگەڵت دەوەستن، بۆ تەندروستییەکی باش دوور بکەوەرەوە لە نیگەرانییە
ناپێویستەکان.
كەوان 22/11 –
21/12
زیادبوونی باری کار دەتوانێت زۆر توڕەت بکات، لە
دۆخێکی ئاوادا، چ لە ماڵەوە بێت یان شوێنی کار، ئامۆژگاریت دەکرێت کە بە شێوەیەکی
زۆر هاوسەنگ رەفتار بکەیت، بە پێچەوانەوە، لەوانەیە تووشی کێشە ببیت، ئەمڕۆ رۆژێکی
باشتر دەبێت بۆ ئێوە لە رووی خۆشەویستییەوە، ئەگەر کێشەیەکتان لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا
هەیە، ئەمڕۆ سەرکەوتوو دەبیت لە کەمکردنەوەی تاڵی نێوانتان، پێویستە متمانەت بە یەکتر
بەهێز بهێڵیتەوە، باری داراییت ئاسایی دەبێت، دوور بکەوەرەوە لە هەر خەرجیەکی گەورە،
هیچ کارێک بە پەلە مەکە، ئەگەرنا، لەوانەیە بریندار ببیت.
گیسک 22/12 -
19/1
ئەگەر دامەزراویت، پێویستە کاری زۆر بکەیت بۆ بەدەستهێنانی
سەرکەوتن و ناوبانگ، دەبێت لە جیاوازی نێوان کاری قورس و چەپڵە لێدان تێبگەیت، ئەمڕۆ
رۆژێکی زۆر باشە بۆ بازرگانان، لەناکاو لەوانەیە دەرفەتێکی باشت بۆ بڕەخسێت، ئەگەر
سەرکەوتوو بیت لە سوود وەرگرتن لەم دەرفەتە ئەوا بەم زووان رێگەی پێشکەوتنت بۆ دەکرێتەوە،
پێشکەوتنێکی گەورە لە دۆخی داراییدا دەبێت، لەوانەیە سەرچاوەیەکی نوێی داهاتت دەست
بکەوێت، بەم زووانە دەتوانیت لە هەموو کێشە داراییەکان دەربچیت، خۆشی و ئارامی لە
ژیانی تایبەتی خۆتدا دەبێت، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەندامانی گەنجی خێزانەکەت زۆر خۆشی بەسەر
دەبەیت، تەندروستیت باش دەبێت.
سەتڵ 20/1 -
18/2
ئەگەر ئەمڕۆ کارێکی زۆرت نییە لەگەڵ خێزانەکەت
دابنیشە و پێبکەنە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و هەروەها نزیکیی
نێوانتان زیاد دەکات، ئەگەر بەم دواییە پەیوەندیت بە کارێکی نوێ کردووە ئەوا ئەمڕۆ
رەنگە هەندێک بەرپرسیارێتی گرنگت دەست بکەوێت، باشترە ئەگەر بە پەرۆشەوە کار بکەیت،
ئەگەری زۆرە بازرگانان سوودی دارایی باشیان دەست بکەوێت، ئەگەر پلانت هەیە بۆ هەر
جۆرە گۆڕانکارییەک ئەوا ئەمڕۆ رەنگە پشتگیری کەسێکی نزیک لە خۆت بەدەست بهێنیت،
باری داراییت باش دەبێت، پێویستە بەردەوام بیت لە بڕیارە داراییەکانت دوای ئەوەی بەم
شێوەیە بیر دەکەیتەوە، ئەمڕۆ ئەنجامێکی تێکەڵاوت پێ دەبەخشێت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
ئەو پاشەکشەیەی کە لە بازرگانیدا زاڵ بووە، نامێنێت
و ئەمڕۆ رەنگە دەرفەتێکی گەورەت دەست بکەوێت، لە دۆخێکی ئاوادا ئەگەرێکی بەهێز هەیە
کە زیانەکەت قەرەبوو بکرێتەوە، کەسانی دامەزراو دەتوانن گواستنەوەی خوازراو بەدەست
بهێنن، ئەگەر دەتەوێت بچیتە دەرەوەی وڵات و کارێک بکەیت ئەوا رەنگە ئەمڕۆ چەند هەواڵێکی
خۆشت دەست بکەوێت، ئەمڕۆ شانسی بەسەربردنی کاتێکی زیاتر لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت
دەست دەکەوێت، رەنگە بتوانیت بە دڵێکی کراوە هەستەکانت دەرببڕیت، ئەگەر هاوسەرگیریت
نەکردووە، رەنگە ئەمڕۆ لە ماڵەوە باسی هاوسەرگیرییەکەت بکرێت، رۆژەکە لە بەرەی
ئابووریدا باش دەبێت، شتە گرانبەهاکانت بە سەلامەتی بهێڵەرەوە ئەگەرنا، ئەگەری
دزراو یان ونبوونیان هەیە، لە هەر کێشەیەکی پەیوەندیدار بە تەندروستی رزگارت دەبێت.
S.A