رێگەیەکی ئاسان بۆ پاک راگرتنی شانەی قژت

AM:10:47:24/10/2023

1276 جار خوێندراوەتەوە

شانەی قژ یەکێکە لەو کەرەستە کەسییانەی کە رۆژانە چەند جارێک بەکاری دەهێنین، بەهۆی کەڵەکەبوونی قژی کەوتوو، تۆز و پاشماوەی بەرهەمەکانی دانانی شێوازی قژ، پیس دەبێت، ئەمەش وا دەکات پێویست بکات جار جار پاک بکرێتەوە.

ماڵپەڕی "العربیة" لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە چەند رێگەیەک کردووە بۆ پاککردنەوەی شانەی قژەکانمان، بریتین لە:

١.رزگاربوون لەو قژانەی کە بە شانەکەوە لکاون: لابردنی قژی گیربوو بە شانەکەوە هەنگاوێکی پێویستە بۆ پاککردنەوەی، دەتوانیت دەست یان فڵچەیەک بەکاربهێنرێت بۆ لابردنی هەموو ئەو مووانەی کە لە دانی شانەکەدا گیر بوون.

٢.بەکارهێنانی سرکەی سپی: بۆ پاککردنەوە و لابردنی بەکتریای سەر شانەکەت باشترە بیخەیتە ناو گیراوەیەکەوە کە پێکهاتووە، لە ئاوی گەرم ، کوپێک سرکەی سپی و چەند دڵۆپێک زەیتی سروشتی، شانەکە لەم گیراوەیەدا بۆ ماوەی ١٥ خولەک بەجێبهێڵە.

٣.بەکارهێنانی شامپۆ و سابوون: لە هەریەکێکیان کەمێک بخەرە سەر دانەکانی شانەکەت، دواتر پێویستە شانەی قژەکە بە ئاوی شلەتێن بە باشی بشۆرێت.

٤. بیخەرە ناو ساردکەرەوە: پاکردنەوەی شانەی قژ بە گیراوەی سرکە و ئاو، پاشان دانانی لەناو کیسەیەکدا لەناو ساردکەرەوە، یارمەتیدەرە لە رزگاربوون لە مێشوولە ئەگەر چووبێتە ناو دانەکانی شانەکەت.

S.A