ڤیتامین D لەگەڵ ئەم خواردنانە بخۆ بۆئەوەی زیاتر سوودی لێ ببینیت

AM:09:27:18/09/2021

7572 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامین D بە یەکێك لە باشترین و بەسوودترین ماددە خۆراکییەکان دادەنرێت بۆ جەستەی مرۆڤ، چونکە کاریگەری لەسەر سیستمی بەرگری هەیە، جگە لەوەی چەندین سوودی گرنگ بە تەندروستی دەبەخشێت.

ڤیتامین D یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ئێسك، بەهێزکردنی سیستمی بەرگری، باشکردنی تەندروستی مێشك، کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی و تێكچوونی میزاج.

ماڵپەڕی "mindbodygreen" ئاماژەی بە کۆمەڵێك رێنمایی کردووە کە یارمەتیدەرن بۆئەوەی لەکاتی خواردنی ڤیتامین D دا زۆرترین سوودی لێوەربگرن.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ڤیتامین D لە چەوریدا دەتوێتەوە، بۆیە باشتروایە لەگەڵ خواردنە چەورەکاندا بخورێت، باشترین خواردیش بریتییە لە ماسییە چەورەکانی وەك سەلەمون و ماکریک و سەردین، زەیتی زەیتون، چەرەەزات، گۆشتی مانگای بێ چەوری، گوێزی هیندی، ئەڤۆکادۆ.

ژ.ن