بەکارهێنانی مۆبایل بە بەردەوامی چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

AM:12:57:17/01/2022

5768 جار خوێندراوەتەوە

 سەرەڕای ئەو هەموو ئاسانکارییەی مۆبایلە زیرەکەکان بۆمانی دەکەن، بەڵام چەندین توێژینەوەی پزیشکی باسیان لە کاریگەریە خراپەکانی ئالوودەبوون بە مۆبایلە زیرەکەکانەوە کردوە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن"، ئاماژە بەو شتانە دراوە کە بەسەر جەستە دێت کاتێک بەردەوام مۆبایل بەکاردەهێنیت، ئەوانیش:
یەکەم:  دەبێتە هۆی لاوازی و هەستکردن بە ماندوێتی.
دووەم: تێكچوونی سیستمی خەو.
سێیەم: ئالوودەبوون بە مۆبایلە زیرەکەکانەوە دەبێتە هۆی لاوازبوونی بینایی.
چوارەم: دەبێتە هۆی زیادبوونی ئازاری مل و پشت.
پێنجەم: بەهۆی ئەوەی مۆبایلەکان میکرۆبێکی زۆر هەڵدەگرن، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەکان زیاد دەکات. 
شەشەم: لەگەڵ زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و بەردەوام دانیشتن و جوڵە کەم دەبێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی کێشی جەستە.