ئایا زەیتی گوێزی هیندی بۆ رۆخسار گونجاوە؟

PM:08:41:27/10/2021

7428 جار خوێندراوەتەوە

زۆرکات باسی سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی کراوە کە چ گرنگییەکی بۆ پێست هەیە، شێداری و رەونەقی پێدەبەخشێت، بەڵام واباشترە بۆ رووخسار بەکارنەهێنرێت چونکە زیانی لە سوودەکانی زیاترە.

گۆڤاری لەها مەگەزین لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، رەنگە زۆر کەس نەزانن کە زەیتی گوێزی هیندی پێست توشی وشکبوونەوە دەکات بەتایبەت ئەوانەی پێستیان چەورە، لەگەڵ ئەوەشدا زیانەکانی گەرما و نیشانەکانی پیری ناشارێتەوە، بەڵکو نیشانەکان پێشتر دەخات.

هەربۆیە باشترە لە جێگەی زەیتی گوێزی هیندی جۆرەکانی تری زەیت بەکاربێت، کە زیپکە و شوێنەوارەکانی بشارێتەوە، یان هەر ماددەیەکی تر کە زیان بە چەوری پێست نەگەیەنێت.

بۆ ئەو مەبەستەش واباشترە زەیتی ئۆرگان یان ئەڤۆگادۆ بەکاربهێنرێت، هەردووکیان پارێزگاری لە مانەوەی پێست دەکەن بە تەندروستیی و زیپکە و ماندوێتی پێست ناهێڵن.