ئەم خواردنانە نابێت بخرێنە ناو بەفرگرەوە

PM:04:22:17/03/2026

160 جار خوێندراوەتەوە

زۆر لە ئێمە پێمان وایە بەفرگر باشترین شوێنە بۆ پاراستنی هەموو جۆرە خواردنێک، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان و شارەزایانی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک خواردن هەن نەک هەر لە ناو بەفرگردا تێکدەچن، بەڵکو ڕەنگە مەترسی لەسەر تەندروستیشت دروست بکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " Articleskill" ، ساردی بەفرگر دەتوانێت پێکهاتەی کیمیایی هەندێک سەوزە و میوە بگۆڕێت و تامیان نەهێڵێت.

لێرەدا لیستی ئەو ١٢ خواردنە دەخەینە ڕوو کە پێویستە لە دەرەوەی بەفرگر و لە شوێنی وشک و فێنکدا هەڵبگیرێن:

١. پەتاتە: ساردی ناو بەفرگر دەبێتە هۆی ئەوەی نیشاستەی ناو پەتاتە زۆر بە خێرایی بگۆڕێت بۆ شەکر، ئەمەش تامی پەتاتەکە ناخۆش دەکات و دەبێتە هۆی ڕەقبوونی.

٢. مۆز: مۆز لە ناو بەفرگردا زۆر بە خێرایی ڕەنگەکەی دەگۆڕێت بۆ ڕەش و پڕۆسەی گەینەکەی تێکدەچێت.

٣. کاڵەک و شوتی: هەڵگرتنی ئەم میوانە بە ساغی لە ناو بەفرگردا دەبێتە هۆی ئەوەی زووتر بتەپێن، باشتر وایە لە دەرەوە بن تا کاتی خواردن.

٤.ڕێحانە: ئەم سەوزەیە زۆر هەستیارە بە سەرما، ئەگەر پلەی گەرمی لە ٤ پلەی سیلیزی کەمتر بێت، خاڵی ڕەش دەردەکات و تامەکەی لەدەست دەدات.

٥. پیاز: پیاز پێویستی بە هەواگۆڕکێ هەیە؛ بەفرگر دەبێتە هۆی نەرمبوونی و دروستبوونی کەڕوو، هەروەها نابێت لە نزیک پەتاتە دابنرێت چونکە پێکهاتەی یەکتر تێکدەدەن.

٦. قاوە: بەفرگر شێ و بۆنی خواردنەکانی تر دەدات بە قاوە، ئەمەش تامی قاوە ڕەسەنەکە بە تەواوی لەناو دەبات.

٧. سیر: هەڵگرتنی سیر لە ناو بەفرگردا دەبێتە هۆی ئەوەی زووتر شین ببێت و لە ناوەوە بڕزێت بێ ئەوەی پێوەی دیار بێت.

٨. سۆسە توونەکان: بەهۆی هەبوونی سرکە و ماددەی پارێزەر، سۆسی توون لە دەرەوە باشتر دەمێنێتەوە و ساردی بەفرگر هێز و تامی توونییەکەی کەم دەکاتەوە.

٩. نان: پێچەوانەی باوەڕی گشتی، بەفرگر نان زووتر کۆن و وشک دەکات، تەنها لە حاڵەتێکدا نان بخەیتە بەفرگر کە کرابێت بە لەفە.

١٠. ڕۆن: ڕۆنەکان بەتایبەت زەیتی زەیتون لە ناو بەفرگردا دەبەستن و وەک کەرەیان لێدێت، ئەمەش کوالێتییەکەیان دادەبەزێنێت.

١١. هەنگوین: هەنگوین ماددەیەکی سروشتییە کە تێناچێت، بەڵام بەفرگر دەبێتە هۆی ئەوەی هەنگوینەکە ببێت بە شەکر و بەکارهێنانی قورس بێت.

١٢. کولەکە: کولەکە لە ناو بەفرگردا تەنها ٢ بۆ ٣ ڕۆژ دەمێنێتەوە، بەڵام لە دەرەوە و لە شوێنێکی فێنکدا کاتێکی زۆر زیاتر بە تەندروستی دەمێنێتەوە.

ئەم زانیارییانە یارمەتیت دەدەن نەک هەر تامی خواردنەکانت بپارێزیت، بەڵکو ڕێگری بکەیت لە بەهەدەردانی پارە و خواردن لە چێشتخانەکەتدا.