تەمەنی
بیستەکان ئەو ماوەیەیە کە مرۆڤ رووبەڕووی زۆرترین تاقیکردنەوە دەبێتەوە، خاڵەکانی
لاوازیی و بەهێزی خۆی دەناسێت کە یارمەتی دەدەن بەرەو سەرکەوتن بچێت.
ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین ئەو
رێنماییانە کردووە کە دەبێت لە تەمەنی بیستەکاندا پەیڕەو بکرێن بۆئەوەی ژیانی
پیشەیی لەداهاتوودا جێگیر بێت و لایەنی ماددی کەسەکە باشبێت، کە بریتین لەمانە:
١. کارێك هەڵبژێرە کە ئارەزووی دەکەیت چونکە ئەگەر ئیشێك بکەیت کە حەزت
لێیە زیاتر سەرکەوتوو دەبیت تێیدا.
٢. زیادەڕۆیی مەکە لە سیڤییەکەتدا و شتی ناڕاست مەنوسە چونکە ئەمە وادەکات
لەشوێنی کارەکەت فشاری زیاترت بخرێتە سەر.
٣. دوودڵ مەبە لە سەرکێشی و گۆڕینی ئیش و باشکردنی توانا و گەڕان بەدوای
کارێکی دیکەدا.
٤. پەیوەندیی پیشەیی دروست بکە لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە دەزانیت دەکرێت دواتر
یارمەتیت بدەن و سوودیان هەبێت بۆت.
٥. لە شوێنێکی دوور لە شارەکەت یان وڵاتەکەت کار بکە، ئەمە یارمەتیت دەدات
تواناکانت زیاتر بەرەو پێش ببەیت.