سندوقی وەبەرهێنانی
سعودی دەیەوێت میسی بگوازێتەوە و بۆئەم مەبەستە لەگەڵ باوکی دەستیان کردووە بە
گفتوگۆکردن.
لیۆنێل میسی هیچ
ئومێدێکی نەماوە بۆئەوەی خولی ئەمریکا پێشبکەوێت و دەیەوێت وێستگەیەکی نوێی
یاریکردن بۆخۆی بدۆزێتەوە و کۆتا ساتەکانی لەوێ بەسەرببات.
رۆژنامەنوس ساچا
تالوڤەری بڵاویکردووەتەوە کە سندوقی وەبەرهێنانی سعودی لەگەڵ خۆرخی میسی باوکی
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە گفتوگۆیان ئەنجامداوە و دەیانەوێت پرۆژەیەکی گەورە پێکەوە
ئەنجام بدەن.
سەرچاوەکە
بڵاویکردووەتەوە کە ئامانج لە گواستنەوەی میسی بۆ خولی رەوشەنی سعودی تەنها
یاریکردن نییە، بەڵکوو چەندین پڕۆژەی بازرگانی پێکەوە ئەنجام دەدەن کە سوودێکی
دارایی گەورەی بۆ یاریزانەکە تێدا دەبێت.
گرێبەستی لیۆنێل میسی
لەگەڵ ئینتەر مەیامی لە کۆتایی ئەم ساڵدا تەواو دەبێت و تاوەکوو ئێستا هیچ
ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی ماوەکەی.
میسی لەگەڵ یانە
ئەمریکییەکە بەشداری 59 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 49 گۆڵ و 24 ئەسیست
تۆماربکات.