شرێک دەگەڕێتەوە سەر شاشەی سینەماکان

PM:11:15:23/02/2024

3812 جار خوێندراوەتەوە

لە بیستەمین ساڵیادی بڵاوبوونەوەیدا، فیلمی ئەنیمەیشنی شرێکی بەشی دوو لە سینەماکانی جیهاندا پەخش دەکرێتەوە.

کۆمپانیای دریم وۆرکس رایگەیاند، دەیانەوێت لە هاوینی ئەمساڵ لە بیستەمین ساڵیادی شرێکی دوو، ئەنیمەیشنەکە بخەنەوە سەر شاشەی سینەماکان، کە ئەمەش یەکەمجارە ئەنیمەیشنەکە دووبارە لە سینەماکاندا پەخش بکرێتەوە.

فیلمی Shrek 2 دوای سێ ساڵ لە پەخشکردنی بەشی یەکەم بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٤ بوو، کاتێک شرێک و شازادە فیۆنا لە مانگی هەنگوینی دەگەڕێنەوە و بانگهێشتنامەیەکی شاهانەیان پێدەگات لەلایەن دایک و باوکی فیۆناوە بۆ شانشینی خۆیان کە شانشینی زۆر زۆر دوورە. بەڵام دایک و باوکی فیۆنا بەبینینی شرێک دڵخۆش نابن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی چەند زنجیرە رووداوێکی ئاڵۆز و کۆمیدی.