کەباب بە یەکێک
لە خواردنە بەناوبانگەکان دادەندرێت کە زۆر کەس ئارەزووی دەکات، تامێکی جیاوز و
خۆشی هەیە، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنەکەی دەخینەروو.
کەرەستەکانی:
سێ پیاز
یەک پارچە سیر
یەک کیلۆ قیمە
چەند پارچەیەک
جەرجیر
زەیت
خوێ بە پێی
پێویست
بیبەری رەش
بەهارات
نیو کەوچک بیبەری
تون
نیو کەوچک
پاپریکا
ئامادەکردنەکەی:
پیاز و سیر و
جەرجیرەکە بخەرە ناو میکسەرەکە و پێکهاتەکانی وردی ورد بکە.
پاشان هەموو
پێکهاتەکان بیکەرە ناو قیمەکەوە بە جوانی تێکەڵیان بکە.
دواتر لە شیشی بدە و لەسەر خەڵوز بیبرژێنە، لە کۆتایدا پێشکەشی بکە.
A.A