توێژینەوەیەکی
نوێی چینی دەریخستووە ئەو کەسانەی شەوان کار دەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە بەردی
گورچیلە ٢٢% زیاترە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی
" HealthDay" لە توێژینەوەکەدا
دەرکەوتووە ئەوانەی بە شەوان کار دەکەن مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە بەردی
گورچیلە، بەتایبەتی ئەوانی تەمەنیان کەم بێت یان ئەوانی کاری ئۆفیسیان کردووە.
تیمی توێژینەوەکە
لە زانکۆی سون یات-سێن، داتای ٢٢٠ هەزار کەسی بەریتانییان شیکردووەتەوە، بۆ ماوەی
١٤ ساڵەی بەدواداچوونیان کردووە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە کارکردنی شەوان کاریگەری
نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات و مەترسی تووشبوون بە بەردی گورچیلە بە رێژەی ٢٢% زیاد دەکات.
توێژەران ئاماژەیان
بەوەشکردووە، جگەرەکێشان، خراپی خەوتن، کەمی چالاکیی جەستەیی، زیادبوونی کێش و کەم
خواردنەوەی ئاو هەموو ئەمانە پەیوەندییان بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە بەردی
گورچیلەوە هەیە.