هەندێک کەس بەتایبەت
خانمان واراهاتوون شەوان پێش خەوتن خۆیان دەشۆن، بەبێ ئەوەی قژیان وشک بکەنەوە
راستەوخۆ دەچنە جێگەی خەوەکەیان و دەنوو، ئەم خووەش زیانی تەندروستیی لێدەکەوێتەوە.
ماڵپەری برایتساید لە
بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە زیانەکانی خەوتن بە قژی تەڕەوە کردووە.
یەکەم: دەبێتە هۆی هەوکردنی پێستی سەر و دروستبونی خورو،
دەبێتە شوێنێک بۆ گەشەکردنی بەکتریا و دروستبوونی کڕێش.
دووەم: دەبێتە هۆی ئاڵۆزکانی قژەکە و بژبوونی.
سێیەم: بۆ بەیانییەکەی ژانەسەری توند دەبێت.
چوارەم: قژ کاتێکی زیاتر دەوێت بۆ داهێنان.
پێنجەم: رێگە نادات قژەکە درێژ ببێتەوە.
شەشەم: مخۆرکەی قژ دروستدەبێت.
حەوتەم: تەنیا زیان بە قژ ناگەیەنێت، بەڵکو زیان بە پێست
دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی هەوکردن و گەشەکردنی بەکتریا لەسەر پێست و دروستبوونی زیپکە.
ئ.ل