خانمە ئەکتەر دڵسۆز
ماوەتی لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە
و رایگەیاندووە، لە دوای دەرکەوتنی چاوپێکەوتنەکەی ئێن ئاڕ تی نامە و هەواڵپرسینی
زۆری لەلایەن خەڵکەوە بۆ هاتووە.
دڵسۆز ماوەتی ئەکتەر لە نوێترین
ڤیدیۆیدا ئاشکرایدەکات، لە دوای دەرکەوتنی لە بەرنامەی "پەرلەمانی خەڵک"
تایبەت بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، نامە و هەواڵپرسینی زۆری بۆ هاتووە و دەستخۆشییان
لێکردووە، دەڵێت "لەدوای ئەو چاوپێکەوتنە نامەی زۆرم بۆ هاتووە و دەستخۆشیم
لێدەکەن و پێم دەڵێن چیت پێویستە، ئێوە جوانترین سەروەت و سامان و باشترین
تەندروستین بۆ من، سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە ڤیدیۆکانی من لە سۆشیاڵ میدیا
دادەنێن و بەشێوازی جوان ناویدەهێنن".
لە درێژەی قسەکانیدا
دەڵێت "بمبورن ئەگەر کەمتەرخەم بووم لە کارە هونەرییەکانم، تەندروستیم کەمێک
باشبێت بە کاری جوان دێمەوە لاتان".
دڵسۆز ماوەتی ناوی ڕاستەقینەی (لاڤە)ـەیە، لە ساڵی ١٩٨٥
لەدایکبووە، بەشداری چەندین فیلمی سینەمایی و زنجیرە درامای کۆمیدی کردووە، خاوهنی
چهندین خهڵاتە له فێستیڤاڵهكانی ناوخۆدا.
ئ.ل