کۆمپانیای ئەپڵ بە یەکجار حەوت بەرهەمی نوێ خستە بازاڕەوە

PM:03:35:05/03/2026

2332 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ لە هەنگاوێکی گرنگیدا ئەم هەفتەیە نوێترین داهێنانەکانی خۆی ڕاگەیاند کە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ئامێرەکانی ماک بووک، ئایپاد، ئایفۆن و شاشە زیرەکەکاندا کردووە. 
کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمە نوێیەکانی بە چیپی M5 ڕاگەیاند کە توانای ژیریی دەستکردی بە ڕێژەی ٣.٧ جار بەهێزتر کردووە، ئەمەش بازدانێکی گەورەیە بۆ ماک بووک ئێر و پرۆ هاوکات شاشەی "Studio Display XDR" بە تەکنەلۆژیای مینی لید و فرێمی ١٢٠ هێرتز بۆ پیشەگەرەکان خرایە ڕوو، لەگەڵ ئایفۆن ١٧ ئی کە وەک بژاردەیەکی بەهێز و هەرزان ناسێندرا.
لەسەرووی هەموو بەرهەمەکانیشەوە " MacBook Neo" بوو، بەهۆی بەکارهێنانی چیپی ئایفۆن تێیدا، وەک هەرزانترین ماک لە مێژووی کۆمپانیاکەدا بۆ خوێندکاران دیاری کراوە. 
ئەم ستراتیژە نوێیە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی تەواوی بازاڕە، لە ئامێرە ئابوورییەکانەوە تاوەکو پێشکەوتووترین شاشە و کۆمپیوتەرەکان.
بەپێی وتەی شارەزایانی تەکنەلۆژیا، ئەوانەی بەدوای بەهێزترین ئامێری کاردا دەگەڕێن، ماک بووک پرۆ بە چیپی "M5 Max"، باشترین بژاردەیە بۆ ئەرکە قورسەکانیان، هەروەها خوێندکاران و بەکارهێنەرانی ئاسایی دەتوانن سوود لە "MacBook Neo" وەربگرن، لە کاتێکدا iPhone 17e گونجاوترین بژاردەیە بۆ هەبوونی نوێترین تەکنەلۆژیا بە تێچوویەکی کەمتر، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ باشترین ئەزموونی ڕەنگ و ڕوونی، شاشەی Studio Display XDR:" تاکە هەڵبژاردەی بێڕکابەرە بۆ دیزاینەران.