ڕۆبۆتێکی چینی وەک مرۆڤ گەشە دەکات

PM:05:38:06/03/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی چین سنوورەکانی تەکنەلۆژیایان تێپەڕاند و جۆرە ڕۆبۆتێکیان دروست کردووە کە دەتوانێت قەبارەی خۆی بگۆڕێت و گەشە بکات

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی (Science Advances) بڵاوکراوەتەوە، توێژەرانی زانکۆی باشووری بۆ زانست و تەکنەلۆژیا (SUST) لە چین، ڕۆبۆتێکی مرۆیی نەرمیان دروست کردووە کە دەتوانێت قەبارەی خۆی بگۆڕێت و لە شوێنە زۆر تەسکەکاندا تێپەڕ بێت.

ئەم ڕۆبۆتە نوێیە ناوی (GrowHR)ی لێنراوە، دیزاینەکەی لە شێوازی گەشەی ئێسکی مرۆڤەوە وەرگیراوە و لەبری کانزای ڕەق، ئەم ڕۆبۆتە ژوورێکی هەوایی نەرمی تێدا بەکارهاتووە، هەر بەهۆی ئەم سیستمەشەوە کاتێک هەوای تێدەکرێت درێژییەکەی بۆ سێ ئەوەندە زیاد دەکات و هێزی پێویستی دەبێت بۆ هەڵگرتنی قورسایی، ئەگەر هەواکەشی نەمێنێت قەبارەکەی هێندە بچووک دەبێتەوە کە دەتوانێت بەناو کون و بۆشاییە باریکەکاندا تێپەڕێت.

ئەم داهێنانە کێشەی قورسی و ڕەقی ڕۆبۆتە کۆنەکانی چارەسەر کردووە و جگە لەوەی دەتوانێت لەسەر ئاو بڕوات، ئەگەر لە هەرحاڵەتێکدا ڕۆبۆتەکە بکەوێت یان بەر مرۆڤ بکەوێت هیچ زیانێکی پێ ناگات، ئەمەش وای لێ دەکات ببێتە باشترین بژاردە بۆ کارە فریاگوزارییەکان لە ناوچە سەختەکاندا.