لە مانگی
رەمەزاندا زۆرێک لە ئێمە دەکەوینە ناو داوی هەڵە باوەکانی خۆراک و چالاکی جەستەیی،
لێرەدا ئاماژە بە چەند هەڵەیەکی باو دەکەین کە ساڵانە دووبارە دەبنەوە و دەبنە هۆی
تێکچوونی تەندروستی.
لە ماڵپەڕی " foochia"بڵاوکراوەتەوە، بۆ ئەوەی بە شێوازێکی تەندروست رۆژوو بگریت، پێویستە
لە چەند تێگەیشتنێکی هەڵە دوور بکەویتەوە، یەکەمیان پرسی تینوویەتییە، چونکە
خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو لە کاتی پارشێودا سوودی نییە و جەستە ڕاستەوخۆ فڕێی
دەداتە دەرەوە، بۆیە باشترە خواردنەوەی بڕی ئاوەکە بەسەر هەموو شەوەکەدا دابەش
بکرێت، دووەمیان ترسی لەدەستدانی ماسولکەیە کە ئەمەش بۆچونێکی ڕاست نییە چونکە
جەستە سەرەتا پشت بە شەکر و چەوری دەبەستێت.
هەروەها
وەرزشکردن لە کاتی بەڕۆژووبووندا نەک مەترسیدار نییە، بەڵکو بۆ کەسانی تەندروست
یارمەتیدەرە بۆ سووتانی چەوری، بەمەرجێک پلەی گەرمی بەرز نەبێت و کاتی گونجاو
هەڵبژێردرێت.
جگە لەوەش
پەنابردن بۆ شەکر لە پارشێودا بۆ بەدەستهێنانی وزە هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە دەبێتە
هۆی دابەزینی خێرای شەکری خوێن و هەستکردن بە برسێتی، بەڵام کاربۆهیدراتە
ئاڵۆزەکانی وەک نیسک و نانی جۆ وزەیەکی بەردەوامت پێ دەبەخشن.