ئەگەر دەتەوێت تەندروستی دڵت بپارێزیت
پێویستە چەند رێنماییەک جێبەجی بکەیت.
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری "Journal of Thrombosis and Vascular Biology"بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات کە
ئەنجامدانی چەند ڕێکارێکی سادە، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر تەندروستی دڵ و
بۆرییەکانی خوێن دروست دەکات.
توێژینەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە دوورکەوتنەوە
لە نان خواردن لایەنی کەم سێ کاتژمێر پێش نووستن، دەبێتە هۆی:
- باشتربوونی پەستانی خوێن.
- ڕێکخستنەوەی لێدانەکانی دڵ.
- هاوسەنگکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا.
بەپێی ئەنجامەکان، ئەو کەسانەی ئەم
سیستەمەیان پەیڕەو کردووە، %3.5 پەستانی خوێنیان دابەزیوە و %5 لێدانی دڵیان ڕێکبووەتەوە هەروەها باشتربوونی
کارکردنی پەنکریاس و ڕێکخستنی شەکری خوێن.
پسپۆڕانی بوارەکە دەڵێن، جەستەی مرۆڤ
سیستەمێکی سروشتی "کاتژمێری بایۆلۆژی" هەیە، کاتێک ئێمە لە پێش خەوتن نان
ناخۆین ئەوا هاوسەنگی لەنێوان دڵ و زیندەچالاکییەکان و نووستندا دروست دەبێت.
بە پێچەوانەی ئەمەشەوە، خواردن لە
درەنگانی شەودا بەتایبەت ئەگەر زیاتر لە %45ی کالۆری ڕۆژانەتان دوای کاتژمێر 5ی
ئێوارە بێت ئەوا مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، شەکرەی جۆری دووەم، هەوکردنە
درێژخایەنەکان و تەنانەت شێرپەنجەش زیاد دەکات، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە شەوانە
چالاکی جەستەیی کەمە و جەستە وزەی زیادە وەک چەوری کۆدەکاتەوە.
پسپۆران لەمبارەیەوە ئامۆژگاری
ئەوەمان دەکەن بۆ دڵێکی تەندروست پێویستە سێ کاتژمێر پێش نووستن نان نەخورێت.