نرخی زێڕ نزیکەی ١٥٠ دۆلار بەرزبووەوە

AM:08:47:17/10/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەروارد بە دوێنێ نزیکەی ١٥٠ دۆلار بەرزبووەوە؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٩٠١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ٣٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٤٧ دۆلار بەرزبووەوە، هاوشانی زێڕ نرخی زیویش بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئۆنسەیەک لەو کانزایە بە ٥٦ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئابووریناسان هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.

سەبارەت بەو بابەتە سەرۆکی بەشی ستراتیجی لە کۆمپانیای راوێژکاریی (بلوو لاین فیوچەرز) وتوویەتی، "زێڕ دەتوانێت بە ئاسانی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوەی و چاوەڕوانکراوە نرخەکەی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بگاتە سەرووی پێنج هەزار دۆلار."

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٧٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٠١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٩٤٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ١٠٢ هەزار دینارە