نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ گەیشتە چەند؟

AM:11:50:14/10/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ١٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنی نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزبووەتەوە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە ٢٥ هەزار دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ١٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئابووریناسان هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.

سەبارەت بەو بابەتە سەرۆکی بەشی ستراتیجی لە کۆمپانیای راوێژکاریی (بلوو لاین فیوچەرز) وتوویەتی، "زێڕ دەتوانێت بە ئاسانی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوەی و چاوەڕوانکراوە نرخەکەی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بگاتە سەرووی پێنج هەزار دۆلار."

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٣٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٥٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٩٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٧٧ هەزار دینارە