ورچێک لە ترسی چەند سەگێک سەردەکەوێتە سەر دارێک

PM:05:26:12/05/2025

3592 جار خوێندراوەتەوە

شوانێکی تورک سەری سوڕما کاتێک ورچێکی گەورەی بینی بەڵام لە ترسی سەگەکان سەردەکەوێتە سەر دارێک بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، مەهمەت ئاسیکیلی تەمەن ٥٤ ساڵ ڤیدیۆی رووداوەکەی کردووە، تووشی سەرسوڕمان بووە کاتێک بینیویەتی ئەو ورچە گەورەیە لە سەگەکان دەترسێت و بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت سەردەکەوێتە سەر دارێک.

رووداوەکە لە باکووری تورکیا روویداوە و ئەو پیاوە ئەو دیمەنە سەیرەی ڤیدیۆ کردووە و بڵاویکردووەتەوە، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و بەشێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.