ئایا خۆشتنی رۆژانە زیانی هەیە؟

PM:12:07:19/04/2025

5800 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک لە پزیشکانی پێست هۆشدارییان دا لە هەندێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی خۆشتنی رۆژانە.

دکتۆر ڕۆبەرت شمێرلینگ لە زانکی پزیشکی هارڤارد باس لەوە دەکات کە خۆشتنی رۆژانە کاریگەری نەرێنی دروست دەکات، ئاوی گەرم و پاککەرەوەکان دەتوانن چینە چەورییە پارێزەرەکەی سەر پێست لاببەن، هەروەها ئەو بەکتریا سودبەخشانە کە یارمەتی پاراستنی پێست دەدەن، بەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و خوران و هەوکردن.

توێژینەوەکە لەسەر ٤٣٨ کەس ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ئەوانەی رۆژانە خۆیان دەشۆن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی پێست زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کەمتر خۆیان دەشۆن.

بەڵام ئەوانەی زۆر ئارەق دەکەنەوە، جا بە هۆی وەرزشەوە بێت، یان کار، یان هۆکاری بۆماوەیی، پێویستە ڕۆژانە خۆیان بشۆن بۆ ئەوەی کونیلەکانی پێستیان بە چەوری نەگیرێت و زیپکە لەسەر پێستیان دروست نەبێت.

لە هەموو حاڵەتەکاندا شارەزایان ڕێنمایی دەکەن دوور بکەونەوە لە ئاوی گەرم، دواتر بەکارهێنانی کرێمێکی شێدارکەرەوە بۆ ئەوەی پێست بە نەرمی بمێنێتەوە.