دوای سەدەیەک نەوەیەکی قەیسەری ڕوسیا لەناوخاکی وڵاتەکەی هاوسەرگیری ئەنجامدا

PM:09:56:04/10/2021

5828 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە نەوەکانی قەیسەری ڕوسیا هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی ئیتاڵیدا ئەنجامدا لەسەر خاکی ڕوسیا و ئەمەش دوای سەدەیەک دێت لە ئەنجامنەدانی هاوسەرگیری شاهانە لەسەر خاکی وڵاتەکە.

هەواڵێکی ماڵپەری ئەلعەین باس لەوەدەکات جۆرج میخائیلویتش رومانوف و دەستگیرانە ئیتاڵییەکەەی بەناوی فیکتۆریا رۆمانوفنا لە کڵێسای کاتدرائیی پیرۆز لە شاری سان بترسبێرگی پایتەختی پێشووی رووسیای قەیسەری هاوسەرگیرییان کرد.

مەڕاسیمی هاوسەرگیرییەکە لە کڵێساییەکی ئەرسۆدۆکسی ڕوسی ئەنجامدرا بەئەمادەبوونی سەدان میوان و تێشیاندا دایکی شازادەکەی ڕووسیا بوونی هەبوو بەناوی ماریا فلادیمویرۆفنا کە خۆی بە تاکە جێنشینی ئیمپڕاتۆڕیەتی ڕوسی دەزانێت و جگە لەویش ١٢ میوانی خێزانە شاهانەکانی ئەوروپا بەژداریان کرد.

باپیرە گەورەی شازادەکە ناوی کیریل ڤلادیمیرحڤیچ بوو کە کۆتا قەیسەری ڕوسیا بوو و تا ساڵی ١١٩١٧ و شۆڕشی بەلشەڤیکییەکان لەو وڵاتەدا بەرزترین دەسەڵات بوو و لەدوای ڕوخانی سیستەمی دەسەڵاتی قەیسەردا ڕووی کردە فیلەندا و پاشانیتش لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕووی کردە ئەوروپای ڕۆژاوا.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە کۆتا قەیسەر کە لەو وڵاتەدا مابێتەوە نیکۆلای دووەم بوو کە خۆی و هاوسەرەکەی و پێنج منداڵەکەی لە سەردەمی شۆرشدا لە ساڵی ١٩١٨ ڕەمی کران.

خێزانی جۆرج لە شاری مەدریدی ئیسپانیا دادەنیشن و زۆرینەی ژیانیان لە ئیسپانیا و فەرەنسا ژیاون.