راوێژکارێکی خۆراکی کاریگەرییە خراپەکانی
سیستمی کیتۆ ئاشکراکردووە هەرچەندە یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی" الإخبارية"،
دکتۆر عەبدولعەزیز عوسمان راوێژکاری خۆراک ئاشکرایکرد، ئەم
ڕێجیمە تیشک دەخاتە سەر دابەزاندنی کێش لە ماوەیەکی کەمدا، دواتر جەستە دوای چەند
مانگێک جارێکی تر دەگەڕێتەوە سەر کێشی پێشووی خۆی.
ڕوونیشیکردەوە، مەحاڵە بەردەوام بیت لەسەر ڕێجیمێک کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری یان
پرۆتینی تێدابێت و کاربۆهیدراتی کەم بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڕێجیمەکە هاوسەنگ بێت لە نێوان کاربۆهیدرات و چەوری
و پرۆتین، بە هەمان ڕێژە کە لە خۆراکە سروشتییەکاندا هەیە.
ر.ئ