سەردێڕ:

نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنەکەی هەڵبژارد

PM:09:20:12/03/2022

5488 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ سەرۆک و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵبژارد.


ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "بڕیارماندا بە دیاریکردنی کاوە عەبدولقادر وەک سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و مژدە مەحمود وەک جێگری سەرۆکی فراکسیۆنەکە لە پەرلەمانی کوردستان."

باسی ئەوەشکردووە، "ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە هەرێم و بەغدا دوپاتی دەکەنەوە کە جوڵانەوەکە و فراکسیۆنەکانمان بەردەوام دەبن لە خزمەتی هاوڵاتیان و شەڕکردن لەسەر ماف و قوتی خەڵک و بەردەوامبوون لەسەر هەڵوێستەکانمان."

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی رابردوودا، کازم فاروق سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان وتی، دەست لەکاری پەرلەمان دەکێشێتەوە و واز لە موچەی خانەنشینی دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا بۆ خزمەتکردن.













گەلەری