سەردێڕ:

کەی خۆڵبارین کۆتایی پێدێت؟

PM:12:14:12/03/2022

80164 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لەناوچەکانی هەرێم کردووە کاریگەری ئەو شەپۆلەیە کە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی گرتووەتەوە. دەشڵێت، "ئەمڕۆ و بەیانی کاریگەریی دەمێنێت و لە دووسبەیدا کۆتایی پێ دێت".


ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی لەم ماوەیەدا چەند جارێک دووبارە بووەتەوە کاریگەری رێژەی کەمی بارانبارینە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و دەرئەنجامی جیاوازی پلەکانی گەرما و پەستانە با و بای رۆژئاوا و باشوری رۆژئاوایە.

باسی لەوەشکرد، لە مانگی ئازار و نیساندا شەپۆلی خۆڵبارین حاڵەتێکی باوە بەهۆی ئەوەی بارانبارینەکان بەشێوەیەکی گشتی لاوازن و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەردەوام گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرماشەوە ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی ناوچە شاخاوییەکانی گرتووەتەوە لە چەند رۆژی رابردوودا، شەپۆلیکی سەرما رووی لە شارەکان کردووە و لەناوچە شاخاوییەکان بەفر باریووە و پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بۆ ژێر سفر دابەزیوون.

دەشڵێت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا رێژەی بارانبارین ٣.٢ ملیمەتر بووە و لەمساڵدا لە پارێزگای سلێمانیش ٣٦٦.٢ ملیمەتر بووە.













گەلەری