سەردێڕ:

ئەردۆغان: پێویستە سیستمی نوێی ئاسایشی نێودەوڵەتی دابمەزرێت

PM:11:42:11/03/2022

5516 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری توکیا ڕایگەیاند، پێویستە سیستمێکی ئاسایشی نوێ دابمەزرێت کە خزمەت بە سەرجەم مرۆڤایەتی بکات


لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیبلۆماسی ئەنتاڵیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر لەساڵی ٢٠١٤ جیهان بەرامبەر داگیکردنی نیمچە دوورگەی کریمای ئۆکرانیا هەڵوێستی هەبوایە، ئێستا ڕوسیا بوێری هێرشکردنە سەر ئۆکرانیای نەبوو.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆڵی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سست بووە و نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانێت ڕێگری بکات لەوەی وڵاتێک هێرش بکاتە سەر وڵاتێکی دیکە.













گەلەری