بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ناحیەی هەریر دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە و دانیشتووانەکەی هەستیان پێکردووە.
لەوبارەیەوە چەند هاوڵاتییەکی دانیشتووی نزیک لە رووداوەکە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، لەکاتی رووداوەکەدا وایانزانیوە بومەلەرزە روویداوە، چونکە لەکاتی بیستنی دەنگەکەدا زەویش لەرزیوەتەوە.
هاوکات، کاروان کەریم بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە ئێن ئاڕ تی
راگەیاند، کە ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەکات درۆن بووبێت دوورە لە راستییەوە.
وتیشی، پێدەچێت ئەو دەنگە بەهۆی تاقیکردنەوەی چەک و مەشقی ئەو هێزە
ئەمنیانە بووبێت کە لەو ناوچەیەدان.
رزگار کۆچەر، ئومێد چۆمانی، هەولێر