سەردێڕ:

ئەو سەربازە بۆلیڤییەی گیڤارای کوشت کۆچی داوایی کرد

AM:08:35:11/03/2022

19988 جار خوێندراوەتەوە

ئەو سەربازە بۆلیڤییەی لەساڵی ١٩٦٧دا فەرمانی کوشتنی چێی گیڤارا سەرکردەی شۆڕشگێڕانی ئەمریکای لاتینی جێبەجێکرد لەتەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


ماریۆ تێران، سەربازی بۆلیڤی و یەکێک لە ئەندامانی ئەو گروپەی فەرمانی دەستگیرکردن و لە سێدارەدانی چێی گیڤارا ، پزیشک و سەرکردەی شۆڕشگێڕانی ئەمریکای لاتیینا پێ سپێردرابوو بەهۆی نەخۆشی درێژخانەوە کۆچی دوایی کرد.

غاری برادۆ جەنەڕاڵی خانەنشینی بۆلیڤی ئاماژەی بەوەدا، مریۆ تیران چاودێربووە لە سوپای وڵاتەکەیدا و ئەوەی ئەنجامی دا تەنها جێبەجێکردنی ئەرکێک بووە کە پێی سپێردرابوو.

غاری برادۆ، جەنەڕاڵی خانەنشین خۆی سەرپەرشتیاری ئەو گروپە سەربازییەی کردووە کە دوای ئەوەی چەندین مانگ بەدوای ئەرنستۆ چێی گیڤارادە دەگەڕێن دەتوانن دەستگیری بکەن لە ساڵی ١٩٦٧.

ئەرنستۆ چێی گیڤارا، پزیشکێکی ئەرجەنتینی بوو، سەرکردایەتی شۆڕشی گەلانی ئەمریکای لاتینی کرد، بەتایبەتی لە کوبا کە دواتر ڤیدڵ کاسترۆی هاوڕێی توانی دوای سەرکەوتنی شۆڕش حکومەتێک لەو وڵاتە دابمەزرێنێت.














گەلەری