AM:12:11:02/04/2026
264 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە هەولێر تەنیا لە چەند کاتژمێرێکی دیاریکراودا کارا دەبێت رایدەگەیەنێت، “سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەینەوە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وتی، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە کە سیستەمی دژە موشەک و دژە درۆن لە ئاسمانی هەولێر، بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری و لە بەرزترین ئاستی تەکنەلۆژیای جیهانیدا لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەک.
وتیشی، پاراستنی ئاسمانی هەولێر پرۆسەیەکی بەردەوامە و هیچ کاتێک رانەگیراوە؛ زۆر جاریش فڕۆکە جەنگییەکان بەشداری کاران لە پاراستنی ئاسمانی شارەکە و تێکشکاندنی ئەو درۆن و موشەکانەی دەبنە هەڕەشە بۆ سەر گیانی هاوڵاتییان.