PM:11:53:31/03/2026
968 جار خوێندراوەتەوە
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند "تاران داوادەکات کۆتایی بەشەڕ بێت لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکایە، بەڵام گەرەنتی ئەوەی دەوێت کە "هێرشەکان دووبارە نابنەوە". عەباس عێراقچیش دەڵێت، "ئێمە بەئاگربەست رازی نابین و پێویستە بە تەواویی شەڕ لە ناوچەکە کۆتایی پێبێت".
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسعود پزیشکیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، "ئێمە ئیرادەی تەواومان هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان کە لەهەفتەی پێنجەمدایە "بە مەرجێک مەرجە پێویستەکان جێبەجێ بکرێت، بەتایبەتی گەرەنتی رێگریکردن لەدووبارەبوونەوەی هێرشەکە.
هاوکات، عەباس
عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەکەناڵی جەزیرەی راگەیاندووە، تاران
"بەئاگربەست رازی نابێت"و داوای"بەتەواویی کۆتاییهاتنی شەڕ
لەتەواوی ناوچەکە” دەکات.
عێراقچی
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران وەڵامی هیچ کام لە ١٥ پێشنیارەکەی ئەمریکای نەداوەتەوە و هیچ پێشنیار و مەرجێکی خۆیشی پێشکەش نەکردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، تاران رێبازی "چاوەڕوانی و بینین دەگرێتەبەر نەک دانوستان".
لەهەمانکاتدا
جەختی لەوە کردەوە کە ئێران"ئامادەیە بۆ هەر ململانێیەکی
وشکانی"و هیوای دەربڕی کە نەیارانی بە"هەڵە حوکم"
لەسەردۆخەکەنەدەن، ئەم لێدوانە وەک پەیامی ئیرادە بۆ زلهێزە
ناوچەییەکان لێکدەدرێتەوە.