PM:10:21:30/03/2026
1224 جار خوێندراوەتەوە
سکرتێری حزبی شیوعی دەڵێت، هیچ دەسەڵاتێک شەرعییەتی نییە ئەگەر نەتوانێت مووچە و خزمەتگوزاری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ گەلەکەی دابین بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەبو كاروان، سكرتێری كۆمیتهی ناوهندی حزبی شیوعیی كوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ٩٢ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان، رایگەیاند، "هیچ دەسەڵاتێک شەرعییەتی نییە ئەگەر نەتوانێت مووچە، خزمەتگوزاری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ گەلەکەی دابین بکات."
جەختیش
دەکاتەوە کە ئەرکی دەسەڵات تەنها لە دروشمدا نییە، بەڵکو دەبێت ئەرکە
دەستوورییەکانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و کاراکردنی دامەزراوە
شەرعییەکاندا جێبەجێ بکات.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "نابێت تەنگژە هەرێمییەکان و شەڕی هێزەکان بکرێنە پاساوێک بۆ
پشتگوێخستنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان."