PM:07:48:30/03/2026
1088 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سلێمانی بیسترا و دەزگای ئاسایشی هەرێمیش دەڵێت، بە درۆن هێرشکراوەتەسەر گردی ریعایە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سلێمانی بیسترا و دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی درۆنیی بووە.
لەوبارەیەوە وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، "
٧:٤٠ خولەکی ئێوارە بە درۆن هێرشکرایە سەر بارەگای پێشووی یوئێن لە گردی ریعایەی سلێمانی و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".