سەردێڕ:

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

PM:01:16:30/03/2026

5264 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسیی و گەردونناسی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد و رایگەیاند، بە پشتبەستن بە بەڵگە زانستییەکان رۆژی ٢٧ـی ٥ـی ٢٠٢٦ دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.


ئەمرۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی وتی، ساڵانە ئەنجومەنی فەتوای سعودیە و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی كوردستان، دوای دوو مانگی ساڵی كۆچی لە جەژنی رەمەزانە، چاودێری بینینی مانگ دەكەن، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە ١٠ رۆژی (ذوالحجە) مانگی عەرەبی جەژن بەفەرمی رایدەگەیەنن، هەروەها بۆ ئەمساڵ رۆژی ٢٧ـی مانگی ٥ دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.

وتیشی، بە پشت بەستن بە بەڵگە زانستییەکان ١٦ـی ٥ـی ٢٠٢٦ چەند کاتژمێرێک دوای نوێژی خەوتنان مانگ نوێ دەبێتەوە و لە هیچ وڵاتێک مانگ نابینرێت و دواتر لە ئێوارەی رۆژی ١٧ـی ٥ مانگ، بە ئامێری تەلەسکۆپ هیلالی مانگ دەبینرێت، واتە لە رۆژی ١٨ـی مانگ فەڕیزەی حەج دەستپێدەکات و ئەو چەند رۆژە ٩ رۆژی (ذوالحجة)یە و وەستانە لە کێوی عەرەفە، تا رۆژی ٢٦ـی ٥ دەبێتە کۆتا رۆژی.


 













گەلەری