ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و سەرجەم ئەو کەسانەى پێشتر سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنى نەوت، ١٠٠ لیتر نەوتیان بە ٣١ هەزار دینار پێدەدرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، لەمڕۆوە دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندی شەشەوە دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
دابەشکردنى نەوتەکە بەهەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت و ١٠٠ لیتر نەوت بە بڕی ٣١ هەزار
دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان.
وتیشی، پێشتر لە
مەڵبەندى شەش دابەشکردنى نەوت بەهۆی نەبوونى نەوتى پێویست راگیرا، لەمڕۆوە دابەشکردنەوەکە
دەستپێدەکەنەوە و لە هەر ١٠ مەڵبەندەکە نەوت دابەش دەکەن.
ئەو نەوتەی دابەشدەکرێت
بەغدا دابینی دەکات بڕەکەی بۆ هەموو هەرێمی کوردستان ٥٠ ملیۆن لیترە، هەر ماڵێک ١٠٠
لیتری پێدەدرێت بە نرخی ٣١ هەزار دینار.
تاوەکو ئێستا
نزیکەی چوار ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمى کوردستان هاتووە، لە کاتێکدا پشکی شاری سلێمانی
و هەڵەبجە زیاتر لە ٢١ ملیۆن لیترە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
ئەو نەوتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دابینی دەکرد و بڕەکەی ٢٠٠
لیتر بوو بە ١٠٤ هەزار دینار بوو تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکراوە و بەگوێرەی
زانیارییەکان لە سەنتەری شارەکان دابەشناکرێت.