سەردێڕ:

سودانی: ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکەم لە دهۆک

PM:04:32:28/03/2026

5852 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵەکەی لە شاری دهۆک. هاوکات فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی لێکۆڵینەوەی دا بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست لە دژیان.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، نوسینگەی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵەکەی لە پارێزگای دهۆک و رایگەیاند، "ئەم جۆرە هێرشانە قبوڵکراو نین".

هەر لەو چوارچێوەیەدا، سودانی فەرمانی کرد بە پێکهێنانی تیمێکی ئەمنی و تەکنیکی هاوبەش لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.

لە کۆتایی پەیوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتەکەی رێگە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی، ئیقلیمی یان گرووپە نایاساییەکان نادات عێراق رابکێشنە ناو ململانێکانی ناوچەکە.













گەلەری