PM:09:13:24/03/2026
34212 جار خوێندراوەتەوە
خوێندنی باڵا رایگەیاند، وا بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕیارێکی هاوبەش لەبارەی پرۆسەی خوێندن لەلایەن هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەوە بدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڵاویکردەوە، "وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بڕیارێکی هاوبەش لەبارەی پرۆسەی خوێندن بدەين".
لە راگەیەنداوەکەدا
ئاماژە بەوەشکراوە، "سەلامەتیی قوتابیان و خوێندکاران، مامۆستایان و فەرمانبەران
لە هەموو شتێک گرنگترە."
لە سەرەتای جەنگی
ئێران و ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە، بۆ سەلامەتی
قوتابیان و مامۆستایان پشوویان لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیاندووە.