قائیمقامی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لە ئەمڕۆوە پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن کە بۆ هەر ئەمپێرێک بڕی حەوت هەزار دینارە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئاگادارییەکەی شەوی رابردوویان لەسەر بنەمای ناکۆکیی نێوان خاوەن مۆلیدەکان بوو، کە وتیان پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە نەدەن.
وتیشی،
ئەمڕۆ لەگەڵ سەندیکای مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لە
کۆتاییدا نرخی ئەمپێری مۆلیدە دیاریکرا هەرچەندێک لە پارەکە لای خاوەن مۆلیدەکان
مایەوە وەکو قەرزێکە و لە رۆژانی داهاتوو لەکاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی دەبێت
مۆلیدەکان هەر لەسەر ئەو پارەیە، کارەبا بە هاوڵاتییان بدەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هاوڵاتییان دەتوانن لە ئەمڕۆوە پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن کە بۆ
هەر ئەمپێرێک بڕی حەوت هەزار دینارە.