سەردێڕ:

ئاگادارییەک لەبارەی پارەی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ هاوڵاتییان

PM:11:31:23/03/2026

17716 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییانی شارەکە دەکات پێشەکی دووەمی پارەی مۆلیدە رادەستی خاوەن مۆلیدەکان نەکەن، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، قائیمقامیەتی سلێمانی لەئاگادارییەکدا دەڵێت، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە پێشەکی دوەمی پارەی مۆلیدە رادەستی خاوەن مۆلیدەژان نەکەن، تا ئەو کاتەی ئاگادارتان دەکەینەوە، لەبەر ئەوەی کاتژمێرەکانی کارکردنیان جیاوازە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران کێشە بۆ کارەبای ٢٤ کاتژمێری پرۆژەی روناکی دروستبوو، بەهۆیەوە مۆلیدە ئەهلییەکانی شارەکە دەستیان بە دابینکردنی کارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتییان کردەوە.












گەلەری