سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانی هەرێم؛ ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

AM:11:53:23/03/2026

4528 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێردا ئاستی ئاو لە بەنداوی دووکان ٨٣ سانتیمەتر و بەنداوی دەربەندیخان ٣٠ سانتیمەتر زیادیان کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی سەربە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماری کۆگاکردن و زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوەکانی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، تەنیا لە ٢٤ کاتژمێرا، بڕی ٢٤٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان کۆکراوەتەوە. بەمەش ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان ٨٣ سم و بەنداوی دەربەندیخان ٣٠ سم بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەنداوی دهۆک ٢.٥ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێڕژاوە و ئاستەکەی یەک مەتر بەرزبووەتەوە. هەروەها بەنداوی گۆمەسپان نیو ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێچووە. سەبارەت بە بەنداوە بچوک و ناوەندەکانیش، زۆربەیان پڕبوون و دەستیان بە سەرڕێژبوون کردووە.

وەزارەتی کشتوکاڵ ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، ئەمڕۆ بڕی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاد دەکرێت. بۆیە هۆشداری دەدەن بە هاوڵاتییان و گەشتیاران لە رووباری سیروان و کەناراوەکانی خوارووی بەنداوەکان دووربکەونەوە و پارێزگاری لە گیانی خۆیان بکەن.













گەلەری