دوای لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دواخستنی مۆڵه‌تی لێدان له وێستگه‌كانی كاره‌بای ئێران بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزیكه‌ی ٪١٠ به‌های خۆی له‌ده‌ستدا و نرخی ئۆنسەیەک زێریشی بە نزیکەی ٣٠٠ دۆلار بەرزکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، مۆڵه‌تی لێدان له وێستگه‌كانی كاره‌بای ئێران بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ دواده‌خه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌پاش ئه‌نجامدانی دانوستانی بنیادنه‌ر له‌گه‌ڵ تاران، نرخی نه‌وت نزیكه‌ی ١٠٪ به‌های خۆی له ده‌ستدا.
له ئێستادا یه‌ك
به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به ١٠٢ دۆلار و نیو و هه‌روه‌ها
یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ته‌كساس به ٩٠ دۆلار و نیو مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هاوکات ئەمڕۆ
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ٩٨٦ هەزار دینار
دیاریکرابوو و لە دوای قسەکانی دۆناڵد ترەمپ لە ئێستادا نرخی مسقاڵێک گەیشتووەتەوە
٩٩٠ هەزار دینار.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه
كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناوه‌ڕۆكی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكای ره‌تكرده‌وه‌و
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هیچ جۆره دانوستانێك له‌نێوان تاران و واشنتن بوونی
نییه.
وه‌زاره‌ته‌كه
وتیشی، لێدوانه‌كانی تره‌مپ له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیدان بۆ دابه‌زاندنی نرخی وزه‌و
به‌ده‌ستهێنانی كات بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه سه‌ربازییه‌كانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به بوونی چەند هەوڵێک بۆ نێوه‌ندگیری كردووه‌و
وتویه‌تی "به‌ڵێ هه‌ندێك ده‌ستپێشخه‌ری له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه هه‌ن
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و وه‌ڵامی ئێمه‌ش بۆیان روون بووه،ئ"ێمه لایه‌نی
ده‌ستپێكه‌ری جه‌نگ نه‌بوین و هه‌موو ئه‌و داواكارییانه ده‌بێت ببرێنه به‌رده‌م
واشنتن."
چاودێرانی ئابووریش پێشبینی دەکەن، گۆڕانکارییە سیاسییەکان و بڕیارە
نوێیەکانی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی وادەی ٤٨
کاتژمێر بۆ پێنچ رۆژی دیکە، کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر بەهای کاڵا و دراوەکان
دروست کردووە و پێشبینی دەکرێت ناجێگیریی لە نرخەکانی زێڕ و نەوت لە بازاڕەکاندا بەردەوام
بێت.