PM:11:35:24/03/2026
29508 جار خوێندراوەتەوە
پەروەردەی عێراق بڕیاریدا دەوامی فەرمی لە قوتابخانەکانی سەرجەم پارێزگاکان بۆ ماوەی دوو رۆژ رابگرێت، ئەمەش بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی کەشوهەواوە. دەشڵێت، پشووی رۆژانی شەممە نامێنێت، لەپێناو قەرەبووکردنەوە ئەو رۆژانەی پشووی ناچاری راگەیەندراوە، تا پڕۆگرامی خوێندن تەواو بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق روونیکردەوە، بەپێى بڕیارەکە، چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە (٢٥ و ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦) لە هەموو پارێزگاکان دەوامى قوتابخانەکان، رادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم پشووە و تەواوکردنی مەنهەجی خوێندن، رۆژانی شەممەی
داهاتوو دەکرێتە دەوام.
بڕیارەکە دوای
هۆشدارییەکانی کەشناسی و بۆ دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر ژیانی قوتابیان لە کاتی
هاتووچۆدا دراوە و هەموو ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە سەرجەم
بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دەگرێتەوە.